یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
ئەمێنداری گشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی دەستخۆشی لە ئەكادیمیای یانەی هەولێر دەكات     11/07/2015 11:44:58 PM


د.ئاڵان قادر ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و یاریزانی دێرینی تۆپی پێی، سەردانی ئەكادیمیای یانەی هەولێر بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی كرد، كە تیاییدا د. ئەكرەم ئەمین بەرێوەبەری ئەكادیمیا لە پێشوازی بەرێزیان بوو.
لەم سەردانەدا د. ئاڵان دەستخۆشی لە یانەی هەولێر كرد، كە توانی ئەم ئەكادیمیا بكاتەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و كردنەوەی ئەم ئەكادیمیای بە گرنگی وەسف كرد بۆ پێگەیاندنی یاریزانان بۆ داهاتووی تۆپی پێی كوردستان بە گشتی و یانەی هەولێر بە تایبەتی و هیوای بەردەوامبوونی بۆ خواستن تاوەكو یاریزانان بەشێوەیەكی زانستی بتوانن بنەماكانی تۆپی پێی فێربن.
لە بەرانبەردا د. ئەكرەم ئەمین بەرێوەبەری ئەكادیمیای یانەی هەولێر دەستخۆشی لە بەرێزیان كرد و هیوای خواست گشت لایەنە پەیواندارەكان بایەخ بەم ئەكادیمایە بدەن، چونكە ئەم داهاتووی تۆپی پێی كوردستانە و سەردانی بەرێزیانی بە گرنگ وەسف كرد
لە كۆتایی سەردانەكدا د. ئاڵان قادر چەند سەرچاوەیەكی زانستی لە بواری راهێنەرایەتی و ئەكادیمیا و چۆنیەتی مەشقدانی یاریزانانی تازەپێگەیشتووان پێشكەشی ئەكادیمیای یانەی هەولێر كرت بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەم سەرچاوە زانستیانە.
جێگەی باسە ئەكادیمیای یانەی هەولێر بۆ پێگەیاندنی تۆپی پێی رۆژی پێنچشەممە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بەفەرمی كرایەوە، كە بەسەرپەرشتی 3 راهێنەری ئیتاڵی بۆ یاریزانان لە تەمەنی (9) ساڵ تا (16) ساڵ.
رێبین رەمزی