یانەی وەرزشی هەولێر
كوردى
|
English
|
عربي
پەیوەندی
جۆراوجۆر
ڤیدیۆ
ئەرشیف
وێنە
یاریەکان
تۆپی پێ
>
تیپی یەکەم
تیپی دووەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەجکەشێران
بالە
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تۆپی دەست
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
پایسکیل
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەرزكردنەوەی قورسایی
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
گۆڕەپان و مەیدان
>
ئافرەتان
دەربارەی ئێمە
لاپەڕەی یەکەم
پێشمه‌رگه له هه‌ولێریی برده‌وه
21/05/2015 12:16:11 AM
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوا یاری خۆی له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا و توانی له هه‌ولێری میوانی به‌رێته‌وه.
له میانی یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان و له هه‌فته‌ی 24 و دوا هه‌فته‌ی خوله‌كه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری كرد له یانه‌ی هه‌ولێر ، ئه‌م یاریه له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 20/5/2015 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ئه‌نجام دراو تێیدا و له یاریه‌كی به‌هێزی پڕ له ململانێی یاریزانانی هه‌ردوو یانه دواجار پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یاریزانانی هه‌ردوو یانه به ئاستێكی مام ناوه‌ند بینران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌و گێمه ئاستی یاریه‌كه به‌و شێوه‌یه مایه‌وه ناوبژیوانی یه‌كه‌م فیكه‌ی كۆتایی ئه‌و گێمه‌ی لێدا.
گێمی دووه‌م كه به گێمی ڕاهێنه‌ران ناسراوه ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو یانه پلانی یاریكردنیان گۆڕی و له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش چه‌ند یاریزانێكیان گۆڕی ، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش بووه هۆكاری گۆڕانكاری له ئاستی یاریه‌كه‌و له خوله‌كی 78 یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ڕامیار ئازاد توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار بكات .
ئه‌مه‌و دوایی ئه‌و گۆڵه یاریزانانی پێشمه‌رگه سه‌لمێنه‌ری ئه‌نجام بوون و توانیان له خوله‌كی 85 گۆڵی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی یاریزان ناسح حه‌مه ساڵح تۆمار بكه‌ن ، یاریزانانی پێشمه‌رگه درێژه‌یان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر دا‌و دوای 4 خوله‌ك و له خوله‌كی 89 ئاكۆ نوری توانی بۆ دووه‌م جار تۆڕی گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر بهه‌ژێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه دوا بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردوو كۆی خاڵه‌كانی بۆ 21 خاڵ به‌رز كرده‌وه.
میران محه‌مه‌د