یانەی وەرزشی هەولێر
كوردى
|
English
|
عربي
پەیوەندی
جۆراوجۆر
ڤیدیۆ
ئەرشیف
وێنە
یاریەکان
تۆپی پێ
>
تیپی یەکەم
تیپی دووەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەجکەشێران
بالە
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تۆپی دەست
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
پایسکیل
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەرزكردنەوەی قورسایی
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
گۆڕەپان و مەیدان
>
ئافرەتان
دەربارەی ئێمە
لاپەڕەی یەکەم
لە خولی لاوانی كوردستاندا... هەولێر تووشی دۆران هات
9/05/2015 2:24:03 AM
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی یەكەمی خولی لاوانی پلە نایابەكانی كوردستان، رۆژی هەینی لە یاریگەی بروسك هەردوو یانەی هەولێر و بروسك رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لە یارییەكی مام ناوەندی دا یانەی بروسك توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا هەردوو یانە ئاستێكی خراپیان پێشكەش كرد و زیاتر تۆپ لە ئاسمان بوو، بەهۆی پشت بەستنی هەردوو یانە بە بەشێوازی تۆپی درێ، ئەمەش نەبوو هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر گۆڵی هەردوو یانە، گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكە بەهەمان شێوەی گێمی یەكەمی یارییەكە ئاستێكی هەردوو یانە مام ناوەند بوو، هەرچەندە یانەی بروسك لە خولەكی 47 توانی گۆڵی یەكەم و سەركەوتن لە رێگەی یاریزان دژوار ئیسماعیل تۆمار بكات دوای لەبەرانبەر گۆڵ مایەوە تۆپێكی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ كرد.
دوای ئەم گۆڵە راهێنەری هەولێر چەند گۆرانكارییەكی ئەنجامدا بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵی بەرانبەر، بەڵام گشت هێرشیەكانی ئەم تیپە لە لایەن بەهێزی هێڵی بەرگری بروسك پوچەل كرایەوە، بەتایبەتی پاڵەوانی یارییەكە بە بێ ركابەر یاریزانی ئیبراهیم، كە بە تەنیا لە هێڵی بەرگری بروسك هێرشەكانی هەولێر پوچەل دەكردەوە و هۆكاری سەرەكی بردنەوەی یانەكەی بوو.
ئەنجامی یارییەكە بەمشێوەیە بەردەوام تا ناوبژیوانی یارییەكە فیكەی تەواوبوونی لێدا بەسەركەوتنی یانەی بروسك.
بەم ئەنجامە هەردوو یانە كۆی خاڵەكانیان 7 خاڵە جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی بروسكە.
رێبین رەمزی