یانەی وەرزشی هەولێر
كوردى
|
English
|
عربي
پەیوەندی
جۆراوجۆر
ڤیدیۆ
ئەرشیف
وێنە
یاریەکان
تۆپی پێ
>
تیپی یەکەم
تیپی دووەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەجکەشێران
بالە
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تۆپی دەست
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
پایسکیل
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەرزكردنەوەی قورسایی
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
گۆڕەپان و مەیدان
>
ئافرەتان
دەربارەی ئێمە
لاپەڕەی یەکەم
لە خولی نایابی كوردستان... لاوانی هەولێر لە زاخۆی بردەوە
17/04/2015 7:12:27 PM
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی خولی پلە نایابەكانی كوردستان لەسەر ئاستی لاوان، لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا، هەردوو یانە ئاستێكی مام ناوەندیان پێشكەش كرد و مەترسییان لەسەر گۆڵی یەكتر نەبوو، بۆیە گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی هەولێر باشتر دەبیندرا و تا رادەیەك توانیان كۆنترۆڵی یارییەكە بكەن و چەندین هێرشی مەترسیدار ببنە سەر گۆڵی زاخۆ، لە رێگەی یاریزانان ساڵح و ئەحمەد سەرتیب، بەڵام بەرگری زاخۆ گشت مەترسییەكانی لەسەر گۆڵی خۆیان دوورخستەوە تا یاریزان ساڵح بەجموجۆلێكی جوان توانی خۆی لە نێو یاریزانی بەرگری زاخۆ دزە بكات و لێدانێكی سزای بۆ یانەكەی دەستەبەر بكات، یاریزان هەریم تەحسین توانی تاكە گۆڵی هەولێر و یارییەكە تۆمار بكات.
پاش گۆڵەكە زاخۆ هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی بەرانبەریان دا، بەڵام گشت هەولەكان لە لایەن گۆڵپارێز و هێڵی بەرگری هەولێر پوچەل كرایەوە.
دواتر ناوبژیوانی یارییەكە فیكەی تەواوبوونی یارییەكەی لێدا بەسەركەوتنی هەولێر بە ئەنجامی (1-0) كۆتایی هات، بەم ئەنجامە هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 4 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی خۆی دێت.
رێبین رەمزی