یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە خولی نایابی كوردستان... هەولێر تووشی دۆران هات     11/04/2015 12:32:30 AM


لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 19یەمی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی، رۆژی هەینی لە یاریگەی دهۆك هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك رووبەرووی یەكتربوونەوە.
لەم یارییەدا یانەی دهۆك توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بباتەوە و بێتە پێشەنگی خولی نایاب.
لەم یارییەدا شێرەكانی قەڵای زەرد ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لە توانیان دابوو یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن، بەڵام پەلە كردن و نەبوونی ئەزموون بووە هۆكارێ تۆمارنەكردنی گۆڵ.
لە گێمی یەكەمی یارییەكە هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، بەتایبەتی یاریزانانی هەولێر كە توانیان مەترسی لەسەر گۆڵی دهۆك دروستبكەن، بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن، لە هەلەیەكی ئاساندا هۆگر حوسێن هەلەیەكی گۆڵی لە دەستدا، كاتێك بەرانبەر گۆڵ مایەوە و گێمی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی (0-0) گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دا، بە تایبەتی یانەی هەولێر، كە یاریزان دیار رەحمان هەلەیەكی ئاسانی گۆڵ كردنی لە دەستدا.
لە خولەكی 75 یاریزان عامر فاسل گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی دهۆك تۆماركرد لە هەلەیەكی كوشندی هێڵی بەرگری و لە خولەكی 78 یاریزان ئەحمەد جاسم گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمار بەهەلەیەكی تری هێڵی بەرگری پاشان ناوبژیوانی یارییەكە یاریزانی یانەی هەولێر بیلال یوسف بە كارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا.
پاش ئەم گۆرانكارییانە یانەی هەولێر هەوڵی دا بگرێتەوە نێو كەش و هەوای یارییەكە چەند هێرشێكی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی دهۆك و لە خولەكی 88 یاریزان محەمەد خالید توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەكەی تۆمار بكات دوای ئەم گۆڵە هەولێر فشارێكی توندی خستە سەر گۆڵی دهۆك و یاریزان محەمەد خالید هەلەیەكی ئاسانی گۆڵ تۆمار كردنی لە دەستدا، پاشان ناوبژیوانی یارییەكە نەوزاد ساڵح فیكەی تەواوبوونی یارییەكەی لێدا بەسەركەوتنی یانەی دهۆك بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ.
بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی هەر لە 22 خاڵ مایەوە و لە پلەی حەفتەیەمی خولەكە دێت.
رێبین رەمزی - دهۆك