یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە خولی نایابی عێراق... هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی بە دەستهێنا     9/04/2015 11:41:20 PM


لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 16یەمی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی، یانەی هەولێر رۆژی پێنجشەممە میوانداری یانەی مەسافی كرد.
لەم یارییەدا یانەی هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی بە دەستهێنا و توانی بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لە یانەی مەسافی بباتەوە.
لەم یارییەدا یانەی مەسافی سەرەتا لە خولەكی 9 لە رێگەی یاریزان عەلی قاسم تۆمار كرد، دواتر یاریزان نەبیل سەباح لە خولەكی 27 لە لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا توانی گۆڵی بەرانبەر تۆمار بكات، گێمی یەكەمی یارییەكە بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی گۆڵێك تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی هەولێر بەمەبەستی سەركەوتن یارییەكەی بە هێرشبردن دەستی پێكرد تا لە خولەكی 52 یاریزان حاتم زێدان توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەكەی تۆماربكات پاشان لە خولەكی 75 یاریزان سەعد عەبدولئەمیر لە لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا توانی گۆڵی سێیەم بۆ یانەی هەولێر تۆمار بكات و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-1) تەواو بوو.
بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 21 خاڵ بەرزكردووە و لە پلەی پێنجەمی خولەكە دێت و یارییەكی دواخراوی لەگەڵ یانەی كارەبا هەیە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: محەمەد سەعدوڵڵا