یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە خولی نایابی كوردستان... هەولێر تووشی دەیەم یەكسانبوون بوو     3/04/2015 7:17:36 PM


لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 18یەمی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی، رۆژی هەینی لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری هەردوو یانەی هەولێر و كەركووك رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لەم یارییەدا هەردوو یانە بە ئەنجامی گۆڵێكی یەكسانبوون، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی هەولێر توانی گۆڵی یەكەم لە رێگەی یاریزان بیلال یوسف لە خولەكی 6 تۆماری كرد و لە گێمی دووەمی یارییەكە یانەی كەركووك لە خولەكی 67 لە رێگەی یاریزانی پیشەگەر فرانسیس جەوهەر گۆڵی بەرانبەری تۆمار كرد.
بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 22 خاڵ بەرزكردووە و لە پلەی شەشەمی خولەكە دێت و تووشی 10یەم یەكسانبوون هات لەم خولە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: هەردی مالیك