یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە خولی نایابی كوردستان... هەولێر و هەندرێن یەكسانبوون     26/03/2015 6:29:11 PM


لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 17یەمی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی، لە یاریگەی هەندرێن هەردوو یانەی هەولێر و هەندرێن رووبەرووی یەكتربوونەوە.
لەم یارییەدا هەردوو یانە لە ئاستی پێویست نەبوون و ئەو ئاستیان پێشكەش نەكرد، كە جەماوەر چاوەروانی دەكرد.
لە گێمی یەكەم زۆربەی كاتی یارییەكە لە ناوەڕاستی یاریگا بوو بە بێ دروستكردنی مەترسی لەسەر گۆڵی یەكتر گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكە بە هەمان شێوەی گێمی یەكەم بەردەوام بوو تا دوا ساتەكانی یارییەكە یانەی هەولێر هەلەیەكی ئاسانی گۆڵ تۆماكردنیان لە رێگەی یاریزانان دیار رەحمان و هۆزان ئازاد لە دەستدا، دواتر یانەی هەندرێن دوو هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەستدا كاتێك لێدانێكی بەهێز بە ستوونی گۆڵی هەولێر كەوت و پاشان گۆڵپارێزی هەولێر رێباز عەبدوڵڵا تۆپێكی مەترسیداری دوورخستەوە.
پاشان ناوبژیوانی یارییەكە فیكەی تەواوبوونی یارییەكەی لێدا بەیەكسانبوونی هەردوو یانە بە بێ گۆڵ.
بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 21 خاڵ بەرزكردووە.
رێبین رەمزی