یانەی وەرزشی هەولێر
كوردى
|
English
|
عربي
پەیوەندی
جۆراوجۆر
ڤیدیۆ
ئەرشیف
وێنە
یاریەکان
تۆپی پێ
>
تیپی یەکەم
تیپی دووەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەجکەشێران
بالە
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تۆپی دەست
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
پایسکیل
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەرزكردنەوەی قورسایی
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
گۆڕەپان و مەیدان
>
ئافرەتان
دەربارەی ئێمە
لاپەڕەی یەکەم
دێربیی هەولێر بە سەركەوتنێكی گەورەی هەولێر كۆتاییهات
20/03/2015 11:37:49 PM
لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەیەمی قۆناخی دووەمی خولی یانە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ ، یانەی برایەتی لەنێو یاریگە و جەماوەری خۆی میوانداری یانەی هەولێری كرد، كە ئەو یارییە بە دێربیی شاری هەولێر ناسراوە.
دوای نیشاندانی یارییەكی ئاستبەرز لەنێوان هەردوولاوە لە ئەنجام كوڕانی عەبدولسەمەد جەوهەر توانیان بە تۆماركردنی پێنج گوڵ یارییەكە لە بەرژەوەندیی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، تیپی خاوەن ماڵیش كە برایەتی بوو، دوو گۆڵی تۆماركرد.
یارییەكە ئەمڕۆ هەینی لە یاریگەی برایەتی ئەنجامدرا و سەرەتای یارییەكە بە خولەكیك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدانی رێگەی كوردستان و شەهیدانی كارەساتی هەڵەبجە بوو، پاشان ناوبژیوان ئومید موستەفا فیكەی دەستپێكی یارییەكەی لێدا ، هەر لەسەرەتاوە تیپی خاوەن یاریگە هێرشەكانیان بۆ سەر گوڵی هەولێر دەستپێكرد چەند تۆپ و شوتێكی بەهێزیشییان ئاراستەی گۆڵ كرد بەڵام بێ سوود بوون سەرجەم تۆپەكان بۆ دەرەوە بوو ، لەبەرامبەریش یاریزانانی هەولێر وەڵامی هێرشەكانییان دەدایەوە تا لە خولەكی 16 یاریزان محەمەد خالید گۆڵی یەكەمی تۆماركرد هەولێری بە گۆڵیك پێشخست ، دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی برایەتی شیوازی یاریكردنیان بەهێزتر كرد هێرشەكانیان مەترسیدارتر بوون تا لەخولەكی 25 عەبدولقادر تەهای گۆڵكاری خولەكە گۆڵی یەكسانبوونی بۆ برایەتی تۆماركرد ، یانەی برایەتی لەهەوڵی تۆماركردنی گۆڵی تر بوون و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان دەبردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر و پاڵەپەستۆییان لەسەرگوڵی هەولێر دروست كردبوو هەروەها دەرەفەتێكی زۆری گۆڵكردنیشیان لەدەست دا ، لەدوا خولەكانی گێمی یەكەم و لە خولەكی 44 لە هێرشێكی هەولێرییەكان شوتێكی بەهێز ئاراستەی گۆلی برایەتی كرا لەو كاتەش لە نێو ناوچەی هێلی سزا تۆپەكە بەر دەستی یاریزان ئەركان ئەمیر كەوت ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هەولێر هەژمار كرد، كە بووە هۆی ناڕەزایی جەماوەر و یاریزانانی یانەی برایەتی هەروەها ناوبژیوان یاریزانی ناوبراویشی بەهۆی وەرگرتنی كارتی زەردی دووەم دەركردە دەرەوە ، لە ئەنجامی لێدانی لێدانە سزاكەش یاریزان كۆسرەت باییز توانی بە سەركەوتوویی جێبەجێی بكات.
كۆتایی گێمی یەكەمیش بە 2-1گوڵ بۆ هەولێر تەواو بوو ، لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی ناسراو بە گێمی راهێنەران هەردوو راهێنەر چەند گوِڕانكارییەكیان ئەنجام دا، جگە لەمەش یاریزانانی یانەی هەولێر بە شێوەیەكی باشتر و تۆكمەتر لەگێمی یەكەم هاتنە نێو یاریگەو یارییان دەكرد ، لەكاتێكیش یانەی برایەتی یاریزانێكی دەركرابوو بەڵام هێرشەكانیان هەر مەترسییان هەبوو لەخولەكی 62ش یاریزان سەفین مەنسوڕ بە تۆماركردنی گوڵی دووەم هاندەرانی دڵخۆش كرد ، بەڵام زۆری نەخەیاند یاریزان ئیڤان خالید بە لێدانی سەرێكی جوان گوڵی سێیەمی بۆ هەولێر تۆماركرد ، دوای ئەو یاریزانانی برایەتی كۆنتڕۆڵی یاریكردنیان لەدەست دا ، لە خولەكی 77یش بەڵێن وشیار كە چەند خولەكێك بوو هاتبووە نێو یاریگە توانی گۆڵی چوارەم تۆماربكات، هەروەها هۆگر حوسێنیش كە بەهەمان شێوە لەگێمی دووەم هاتە نێو یاریگە لەخولەكی 83 گوڵی پێنجەمی تۆماركرد، ئەنجامی كوتایش لە بەرژەوەندیی هەولێری قەڵاو منارە بە تۆماركردنی 5-2 گوڵ بە كۆتا هات، بەو هۆیەوەش برایەتی لەنێو یاریگە و جەماوەری خۆیدا نەیتوانی سەركەوتوو بێت سێ خاڵی گرنگی لەدەست دا لەبەرامبەریش گوِرانكارییە سەركەوتووەكانی عەبدولسەمەد جەوهەر لە گێمی دووەم سێ خاڵی بەخشییە هەولێرییەكان .
هەولێر - شەماڵ دیلان