یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
شاندی هەولێر گەیشتە توركمانستان     15/03/2015 10:51:23 AM


رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 5ی بەیانی بە كاتی هەولێر شاندی یانەی هەولێر لە رێگەی فرۆكەخانەی قەتەر بۆ توركیا پاشان توركمانستان گەیشتە شاری عەشق ئەباد پایتەختی توركمانستان بەمەبەستی ئەنجامدانی سێیەم یاری خۆی لە كۆمەڵەی سێیەم بەرانبەر یانەی ئاهال توركمانستان.
شاندی یانەی هەولێر بەسەرۆكایەتی بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەكە و بە یاوەری هەریەكە لە (عومەر سەلیم بەرێوەبەری تیپ، ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، جەلیل زێدان یاریدەدەری راهێنەر، رێبین رەمزی رێكخەری راگەیاندن، پوشۆ خەسرەو كارگێری، عامر سابت كارگێری، د. عەبدولخالق محەمەد پزیشك) و لە 18 یاریزان (سەرهەنگ موحسین، دلێر حاتم، عەلی فایز، مستەفا نازم، كۆسرەت بایز، هەردی سیامند، ئەحمەد محەمەد، میران خەسرەۆ، بورهان جمعە، نەبیل سەباح، حاتم زێدان، محەمەد خالد جفال، بارزان شێرزاد، موراد گەردی، نەشئەت ئەكرەم، رامیار ئازاد، لوئەی سەڵاح، هەلگورد مەلا محەمەد).
لەم یارییەدا هەریەكە لە (سەعد عەبدولئەمیر، نەدیم سەباغ) بەهۆی وەرگرتنی دوو كارتی زەرد لە یارییەكە بێبەش دەبن.
وا بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە یانەی هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی ئەنجام بدات.
جێگەی باسە رۆژی چوارشەممە هەردوو یانەی هەولێر و ئاهال رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە كاتژمێر 3 بەكاتی كوردستان.
رێبین رەمزی - عەشق ئەباد توركمانستان