یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە جامی یەكێتی ئاسیا... هەولێر تووشی دۆران هات     14/03/2015 12:59:16 AM


لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی دووەمی كۆمەڵەی سێیەمی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی، رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی لخویا هەردوو یانەی هەولێر و قادسیە رووبەرووی یەكتربوونەوە.
لەم یارییەدا یانەی هەولێر چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنی لە دەستدا، تا لە خولەكی 78 یاریزانی پیشەگەری سویسری دانییل سۆبۆتیج گۆڵی سەركەوتنی بە لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار كرد.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە یانەی هەولێر سێیەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی ئاهال توركمانستان ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی - قەتەر