یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە جامی یەكێتی ئاسیا... هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد     26/02/2015 1:43:07 AM


لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی یەكەمی قۆناغی یەكەمی كۆمەڵەی سێیەمی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی توانی سەركەوتنێكی گرنگ بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لە یانەی ئیستقلال دۆشنبیە تاجیكستانی بباتەوە.
یارییەكە لە یاریگەی نیشتمانی لە تاجیكستان ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هاندەران و لە ژێر كەش و هەوایەكی سارد و بەفراویدا یانەی هەولێر ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی سێ گۆڵ لە رێگەی یاریزانان ( ئەحمەد محەمەد لە خولەكی 35، نەبیل سەباح لە خولەكی 65، لوئەی سەڵاح لە خولەكی 75) تۆمار كرا، تا گۆڵی یانەی ئیستقلال لە رێگەی یاریزان مستەفا ناز بەهەلە تۆماری كرد لە خولەكی 60.
و لە خولەكی 92 سەرهەنگ موحسین لێدانێكی سزای یانەی ئیستقلال دوورخستەوە بەشێوازێكی زۆر جوان.
دوای تەواوبوونی یارییەكە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ هەردوو راهێنەر ئەنجامدرا، راهێنەری هەولێر ئەیوب ئۆدیشو سەبارەت بە یارییەكە گوتی:یانەی ئیستقلال یانەیەكی بەهێزە خاوەن جەماوەرێكی زۆر، لەم یارییە رێژێكی زۆر لە هاندەران ئامادەی بوون و تام و چێژیان لە یارییەكە وەرگرت، ئامانجی ئێمە 3 خاڵی یارییەكە بوو و توانیمان ئەم ئامانجە بە دەستبهێنین.
رێبین رەمزی- تاجیكستان