یانەی وەرزشی هەولێر
كوردى
|
English
|
عربي
پەیوەندی
جۆراوجۆر
ڤیدیۆ
ئەرشیف
وێنە
یاریەکان
تۆپی پێ
>
تیپی یەکەم
تیپی دووەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەجکەشێران
بالە
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تۆپی دەست
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
پایسکیل
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
بەرزكردنەوەی قورسایی
>
تیپی یەکەم
تیپی لاوان
تازەپێگەیشتوان
گۆڕەپان و مەیدان
>
ئافرەتان
دەربارەی ئێمە
لاپەڕەی یەکەم
هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی لە تاجیكستان ئەنجام دا
23/02/2015 4:29:15 PM
رۆژی دووشەممە لە یاریگەی سەرەكی تاجیكستان یانەی هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی ئەنجامدا.
لە كەش و هەوایەكی سارد و باراناویدا یانەی هەولێر بە ئامادەبوونی گشت یاریزانەكان یەكەم یەكەی مەشقی خۆی لە یاریگەی سەرەكی تاجیكستان ئەنجامدا، ئەم یاریگایە چیمەنی دەستكردە و لە ژێر نۆژنكردنەوەدایە، كە تیاییدا مەشقی یانەكە ماوەی دوو كاتژمێری خایاند و راهێنەر چەندین مەشقی تایبەت بە شێوازی یاریكردنی یانەكە و هەروەها مەشقی تایبەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی لێدانە جێگرەكان و چەندین پلانی تەكنیكی تر.
وا بریارە رۆژی سێشەممە كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی بە كاتی هەولێر كۆنگرەی رۆژنامەنووسی لە هۆتیل تاجیكستان ئەنجام بدرێت پاشان كۆنگرەی هونەری بەرێوە دەچێت و كاتژمێر 12ی نیوەرۆ بە كاتی هەولێر یانەی هەولێر دواین یەكەی مەشقی خۆی لە یاریگەی سەرەكی تاجیكستان ئەنجام دەدات.
وا بریارە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 12ی دوای نیوەرۆ یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی ئیستقلال دۆشنبیە تاجیكستان ببێتەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی.
رێبین رەمزی - تاجیكستان