یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
تیپی بالەی هەولێر بووە پاڵەوانی كۆمەڵەكەی     25/11/2017 11:58:39 PM


رۆژی شەممە لە ھۆلی داخراوی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە یانەی ھەولێر مێوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کرد.
لەم یارییەدا یانەی ھەولێر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەستبھێنێت و بەئەنجامی (٣-١) گێم یارییەکەی بردووە.
ئەنجامی گێمەکان بەمشێوەیە بوو (٢٠-٢٥)، (٢٦-٢٤)، (٢٥-١٥)، (٢٥-١٦)خاڵ.
بەم ئەنجامە یانەی ھەولێر کۆی خاڵەکانی بۆ دە خاڵ بەرزکردووە و توانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەستبھێنێت.
ریزبەندی کۆمەڵەکە بەمشێوەیە:
١- یانەی ھەولێر ١٠خاڵ
٢- یانەی پبشمەرگەی سلێمانی ٨ خاڵ
٣- یانەی شێروانە سفر خاڵ
دوای سەركەوتنی ھەردوو یانەی ھەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی بۆ قۆناغی کۆتایی.
وا بریارە سەرەتای مانگی داهاتوو كۆبوونەوەی هۆنەری بۆ یانە سەركەوتووەكان ئەنجام بدرێت، بەمەبەستی لەسەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی قۆناغی كۆتایی و لەگەڵ دیاریكردنی كاتی دەستپێكی خولەكە.
رێبین رەمزی