یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
دوو راهێنەری یانەی هەولێر بوونە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق     5/11/2017 12:46:05 AM


یەكێتی پایسكلسواری عێراق بەفەرمی ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی پایسكلسواری عێراق و یاریزانەكانی دەستنیشان كرد، كە تیاییدا چەندین یاریزان و راهێنەری یانەی هەولێر لە نێو هەڵبژاردەكە بوون.
راهێنەری یانەی هەولێر عەبدولقادر نورەدین وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بۆ كوران دەستنیشانكرا و تایبەت بە پێشبركی تیپ دژی كات و تاك دژی كات.
موسی موحسین راهێنەری لاوانی هەولێر وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق دەستنیشانكرا.
شانبەشانی راهێنەرەكان چەندین یاریزانی یانەی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران بەمشێوەی خوارەوە:
هەڵبژاردەی كچان: ریان مەغدید - ئیناس جونێد
لەسەر ئاستی كوران لاوان: ئوسامە محەمەد - ژێگر تاهیر - دلمان میكائیل - عومەر ئیسماعیل
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی عەرەب دەكات، كە لە وڵاتی میسر ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی كچان و كوران بۆ لاوان و تازەپێگەیشتووان و پێشكەوتووان و پاڵەوانێتیەكە لە رۆژی (25-11) ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی