یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
سێ كچە یاریزانی یانەی هەولێر 24 ملوانكە لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بە دەست دەهێنن     5/11/2017 12:10:31 AM


ئەمرۆ شەممە د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی هەولێر پێشوازی لە هەر سێ كچە یاریزانی تیپی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكە و راهێنەریان كرد، كە توانیان لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، كە لە وڵاتی ئوردن بەرێوەچوو 24 ملوانكەی جۆراوجۆر بەدەستبهێنن.
لە وڵاتی ئوردن بەبەشداریكردنی 6 وڵات پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی رۆژئاوای ئاسیا لەسەر ئاستی كوران و كچان بۆ تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشكەوتووان بەرێوەچوو، كە تیاییدا هەر سێ كچە یاریزانی یانەی هەولێر (ئۆشین موحسین، ئیناس موحسین، ئیسرا موحسین) لەگەڵ راهێنەر (موحسین عەزیز) لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریان لەم پاڵەوانێتیەكرد و توانیان ئەنجامی گەورە بە دەستبهێنن.
ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوو:
ئۆشین موحسین لە كێشی 63كگم لەسەر ئاستی لاوان و پێشكەوتووان بەشداریكرد.
لەسەر ئاستی لاوان سێ ملوانكەی زێری بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی پێشكەوتووان سێ ملوانكەی زێری بەدەستهێنا.
ئیناس موحسین لە كێشی 63كگم لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشكەوتووان بەشداریكرد.
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان توانی سێ ملوانكەی زێر بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی لاوان سێ ملوانكەی زیو بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی پێشكەوتووان سێ ملوانكەی برۆنز بە دەستبهێنێت.
ئیسرا موحسین لە كێشی 48كگم لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان و پێشكەوتووان بەشداریكرد و توانی لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان سێ ملوانكەی زێر بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستی لاوان سێ ملوانكەی زێر بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستی پێشكەوتووان سێ ملوانكەی زێر بە دەستبهێنێت.
لەم سەردانیدا د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی هەولێر خۆشحاڵی خۆی بەم ئەنجامە دەربری و تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانەی هەولێر بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەم یاریزانانە دەكات وهیوای خواست، ئەم دەستكەوتە ببێتە پالنەرێكی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی گەورەتر لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو.
جێگەی باسە هەریەكە لە گۆڤند عەبدولخالق ئەندامی دەستەی كارگێری و تاهیر سابیر سەرۆكی یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی لقی هەولێر و خەسرەو قەساب راهێنەری یانەی هەولێر ئامادەی بوون.
رێبین رەمزی