یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
میران و كۆسرەت گەرانەوە یانەی هەولێر     20/10/2017 12:15:59 AM


بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ خولی نایابی عێراق و كوردستان بۆ تۆپی پێی، بەفەرمی هەردوو یاریزان میران خەسرەو و كۆسرەت بایز گەرانەوە یانەی هەولێر.
دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو هەردوو یاریزان میران خەسرەو و كۆسرەت بایز لە ریزی یانەی شورتە یارییان كرد، بەڵام بەفەرمی لەم وەرزە پەیوەندییان بە یانەی هەولێر كردووە بۆ ئەوەی لە هەردوو خولی نایابی عێراق و كوردستان یاری بكەن.
میران خەسرەو لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات و كۆسرەت بایز لە هێڵی بەرگری و ناوەراست یاری دەكات.
رێبین رەمزی