یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
هەولێر خۆی بۆ خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە ئامادە دەكات     20/10/2017 12:07:44 AM


بەمەبەستی بەھێزکردنی تیپی تۆپی بالەی بەشداربوو لە ھەردوو خولی عێراق و کوردستان بەفەرمی یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزان مۆرکرد.
بەفەرمی یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ ھەریەکە لە یاریزانان (وەلید عارەب، نەوزاد شێرزاد، محەمەد سەلیم، بەدرەدین محەمەد، وریا ئەحمەد، دیلان لیۆن، محەمەد ھەڵمەت، مستەفا کاکەجوان، ئەحمەد یونس، محەمەد عەلی، ئەحمەد تەیب، دەرباز دارا، باوەر عادل، دلۆڤان دلشاد، سەلیم مەجید) مۆرکرد.
جێگەی باسە خولی نایابی عێراق لەسەر ئاستی یەکەم بەسەر سێ کۆمەڵە دابەشکراون و كۆمەڵەی یانەكانی كوردستان پێكهاتووە لە یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، ئارارات، شێروانە) و یارییەكان بەشێوەی خول بە دوو قۆناخ بەرێوەدەچێت.
یارییەکانی قۆناخی یەکەم لە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠١٧ لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت و قۆناخی دووەم لە رۆژی ٢٠-١١-٢٠١٧ لە شاری ھەولێر بەرێوە دەچێت.
لەم کۆمەڵەیە دوو یانە بۆ قۆناخی دووەم سەردەکەوێت.
رێبین رەمزی