یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە یارییەكی دۆستانەدا... هەولێر یەكسانبوو     11/09/2015 4:24:13 PM


رۆژی پێنجشەممە لە یاریگەی یەكەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر، یانەی هەولێر دواین یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی نەفتی جنوب ئەنجام دا، لەم یارییەدا یانەی هەولێر بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوو، تاكە گۆڵی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزان رابەر خالید تۆمار كرا.
ئەمە دواین یاری دۆستانەی یانەی هەولێرە پێش دەستپێكردنی خولی عێراق، كە وا بڕیارە یانەی هەولێر رۆژی سێشەممە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی ئەمانە بەغداد بكات.
رێبین رەمزی