یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
هەولێر دوو سەركەوتنی لە دهۆك بە دەستهێنا     6/09/2015 10:39:36 PM


رۆژی هەینی شاندی یانەی هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە بۆ ماوەی سێ رۆژ چووە شاری دهۆك، لە یەكەم یاری دۆستانەدا رۆژی شەممە یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی گارە بووە، لەم یارییەدا یاریزانانی هەولێر ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە یانەی گارە بباتەوە، گۆڵەكانی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزانان ( محەمەد ساڵح، محەمەد خالید جفال) تۆماركران.
رۆژی یەكشەممە لە یاریگەی یەكەمی یانەی دهۆك هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك رووبەرووی یەكتربوونەوە، بەهۆی خراپی كەش و هەوا لە خولەكی 75 یارییەكە تەواو نەكرا و یارییەكەش بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر بوو، تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان رامیار ئازاد تۆمار كرا.
لەم ماوەیەدا بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ خولی عێراق یانەی هەولێر شەش یاری دۆستانەی ئەنجامدا و سەركەوتنی لە هەر 6 یاری تۆمار كرد، كە بەرانبەر یانەكانی ( هێرش، زانكۆی جیهان، دهۆك، یانەی گارە 3 ) یاری.
وا بڕیارە پێش دەستپێكردنی یارییەكانی خولی نایابی عێراق یانەی هەولێر دواین یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی نەفتی جنوب ئەنجام بدات، بەڵام تا ئێستا كات و ساتی یارییەكە دیاری نەكراوە.
رێبین رەمزی