یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە یارییەكی دۆستانەدا... هەولێر سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد     1/09/2015 2:27:55 AM


رۆژی دووشەممە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری یانەی هەولێر لە یارییەكی دۆستانەدا میوانداری یانەی گارەی كرد، لەم یارییەدا یانەی هەولێر سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد بە ئەنجامی (4-0) بردیەوە، گۆڵەكانی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزانان (هەردی سیامند) دوو گۆڵ و رامیار ئازاد و محەمەد خالید جفال تۆمار كرا.
لەم یارییەدا راهێنەر سائیر ئەحمەد سەرپەرشتی تیپەكەی كرد و هەروەها یاریزانێكی بەرازیلی و ئێرانی تاقیكردووە، بەڵام لە ئەنجامدا دەستەی راهێنەرانی یانەكە بڕیاریان دا، كە دەستبەرداری هەردوو یاریزان بن.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: پشتیوان رەشید