یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
یانەی هەولێر ئەنجامی باشی لە پاڵەوانێتی عێراق بۆ تێنسی سەرزەوی بە دەستهێنا     29/08/2015 4:11:02 PM


لە شاری كۆتایی بە پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی یانەكانی عێراق لەسەر ئاستی كچان هات، لەم پاڵەوانێتیە یانەی هەولێر بەشداری تیاییدا كردبوو و كچە یاریزانەكان توانیان ئەنجامی باش بە دەستبهێنن، لە تەمەن 16 ساڵ كچە یاریزانی یانەی هەولێر زینە رۆستم توانی پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی یەكجار بەرز.
لەسەر ئاستی پێشكەوتووان كچە یاریزانی یانەی هەولێر لانە رۆستم توانی پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت هەرچەندە ئاستێكی بەرزی پێشكەش بوو و نزیك بوو لە گەیشتن بۆ یاری كۆتایی، بەڵام بەهۆی چەند هەلەیەكی كوشندە لە یاری پێش كۆتایی تووشی دۆران هات.
رێبین رەمزی