یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە یارییەكی دۆستانەدا... هەولێر لە هێرشی بردەوە     24/08/2015 11:28:38 PM


لە چوارچێوەی یارییەكی دۆستانەی خۆئامادەكردندا... یانەی هەولێر لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر میوانداری یانەی هێرش-ی كرد، لەم یارییەدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ بباتەوە، گۆڵەكانی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزانان (ساڵح، رابەر خالید، عەلی) تۆمار كرا، تاكە گۆڵی یانەی هێرش یاریزانانی هەولێر بە هەلە لە خۆیان تۆماری كرد.
هەرچەندە دوێنی یەكشەممە یانەی هەولێر یارییەكی دۆستانەی لەگەڵ یانەی گارە ئەنجامدا، بەڵام ئەمرۆ دووشەممە لەم یارییە دۆستانەدا ئەو یاریزانانی، كە دوێنی یاریان نەكرد ئەمرۆ لەم یارییە بەشداریان كرد.
رێبین رەمزی