یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە یارییەكی دۆستانەدا هەولێر سەركەوتنی تۆمار كرد     19/08/2015 12:24:17 AM


رۆژی سێشەممە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر یارییەكی دۆستانە لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زانكۆی جیهان ئەنجامدرا، لەم یارییەدا راهێنەری یانەی هەولێر ئەحمەد سەڵاح بە دوو پێكهاتە یاری كرد و چەند یاریزانێكی تاقیكردووە، كە تیاییدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بردیەوە.
تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان رێكار هاشم تۆمار كرا، دوای لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا.
لەم یارییە یاریزانانی هەولێر چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەستدا و هەروەها یاریزان محەمەد جەفال لێدانێكی سزای لە دەستدا.
وا بڕیارە رۆژی پێنچشەممە كاتژمێر 5:30 ئێوارە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری یانەی هەولێر دووەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی گازی باكوور ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی