یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
هەولێر گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی تر مۆركرد     6/08/2015 1:39:29 AM


رۆژی چوارشەممە لە بارەگای یانەكەدا، بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی تر مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە خولی عێراق یاری بكەن.
نیاز محەمەد یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و ئێستای پێشمەرگەی هەولێر بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد و لە وەرزی داهاتووی خولی عێراق لەگەڵ تیپەكە یاری دەكات.
نیاز محەمەد لە دایكبووی ساڵی 1991ی شاری هەولێرە و لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و هەر لە یانەی هەولێر پێگەیشتووە و خاوەن ئاستێكی بەرزە.
هەروەها یانەی هەولێر بەفەرمی بڕیاری دا یاریزانی بەتوانای تیپی دووەم رابەر خالید پەیوەندی بە تیپی یەكەم بكات و بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆركرد، رابەر خالید لە دایكبووی 1994ی شاری هەولێر و هەر لەم یانەیە یاریكردووە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات.
نیاز مغدید ناسراو بە (داڤید لویس) بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مۆركرا بۆ ئەوەی ئەم وەرزە لە خولی نایابی عێراق یاری بكات.
نیاز مەغدید لە دایكبووی ساڵی 1996ی شاری هەولێر هەر لەسەرەتاوە لە یانەی هەولێر یاری كردووە و لە هێڵی بەرگری یاری دەكات خاوەن ئاستێكی بەرزە.
جێگەی باسە تا ئێستا یانەی هەولێر 5 یاریزانی تیپی دووەمی یانەكەی بۆ تیپی یەكەم سەركەوتووە و گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی تیپەكانی تر مۆركردووە و گرێبەستی 11 یاریزانی یانەكەی نوێكردووە.
رێبین رەمزی