یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە خولی نایابی كوردستان... هەولێر یەكەم سەركەوتنی بە دەستهێنا     13/02/2018 10:07:51 PM


لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی سێیەمی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێی، یانەی ھەولێر لە یاریگەی نێودەوڵەتی شەھید فرەنسۆ ھەریری میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێری کرد.
لەم یارییە یانەی ھەولێر توانی یارییەکە بەئەنجامی (١-٠) گۆڵ بباتەوە، تاکە گۆڵی ھەولێر لە رێگەی یاریزان ئیڤان خالید لە خولەکی (١٩) تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە یانەی ھەولێر کۆی خاڵەکانی بۆ (٣) خاڵ بەرزکردووە و یانەی پێشمەرگەی ھەولێر خاڵەکانی لە (٤) خاڵ مایەوە.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: سەبوور رەشید