یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
پرسەنامە     12/02/2018 11:18:26 PM


بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری و جەماوەری یانەی ھەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵە و تەواوی وەرزشوانانی عێراق دەکەین بەھۆی کۆچی دوایی ( قەدوری) کۆنترین و بەناوبانگترین ھاندەری تۆپی پێی لە عێراق.
لە خوای گەورە دەپارینەوە خوا لێخۆشبی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
(قەدوری) وەک هاندەرێکی سەرسەخت، ڕۆلێکی جوان و کاریگەری لەسەر وەرزشی عێراق بە گشتی و تۆپی پێ بە تایبەتی هەبووە، لە زۆربەی یارییەکانی یانەی ھەولێر لە پاڵەوانێتیەکانی دەرەوە پاڵپشت و ھاندەری یانەکە بووە.
ان لله وانا الیە راجعون.