یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە... هەولێر تووشی دووەم دۆران هات     12/02/2018 11:16:38 PM


لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە، یانەی هەولێر لە دووەم یاری خۆی تووشی دۆران هات، كاتێك لە هۆڵی یانەی بەحری رووبەرووی یانەی بەحری بووە و یارییەكەشی بە ئەنجامی (3-0) گێم دۆرا، ئەنجامی گێمەكان (25-21)، (25-20)، (25-17) خاڵ.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە یاری یەكەمی خولەكە بەرانبەر یانەی گازی باشوور بە ئەنجامی سێ گێمی خاوێن تووشی دۆران هات.
بەسرە- رێبین رەمزی