یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
لە خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە... هەولێر تووشی یەكەم دۆران هات     12/02/2018 11:12:47 PM


لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە، رۆژی چوارشەممە یانەی هەولێر یەكەم یاری خۆی لەم خولە لە هۆڵی داخراوی زوبێر لە شاری بەسرە بەرانبەر یانەی گازی باشوور خاوەن پلەی سێیەمی وەرزی رابردووی خولەكە ئەنجامدا.
لەم یارییەدا یاریزانانی هەولێر ئاستێكی خراپیان پێشكەش كرد بووە هۆكاری دۆراندن بەئەنجامی (3-0) گێم، ئەنجامی گێمەكان بەمشێوەیە بوو: (25-21)،(25-13)،(25-22) خاڵ.
وا بریارە رۆژی هەینی یانەی هەولێر دووەم یاری خۆی لە شاری بەسرە ئەنجام بدات كاتێك رووبەرووی یانەی بەحری دەبێتەوە لە هۆڵی داخراوی بەحری.
بەسرە- رێبین رەمزی