یانەی وەرزشی هەولێر  
 
كوردى   |   English   |   عربي
 
تۆپی پێی
ئەكادیمیای یانەی هەولێر دوو یاری دۆستانەی ئەنجامدا
ئەمرۆ شەممە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری، ئەكادیمیای یانەی هەولێر دوو یاری دۆستانەی لەگەڵ ئەكادیمیای یانەی موسڵ ئەنجامدا.
لە یاری یەكەم تیپی لە دایكبووی ساڵی (2004-2005) ئەكادیمیای یانەی هەولێر تووشی دۆران هات، كاتێك بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بەرانبەر ئەكادیمیای یانەی موسڵ دۆرا.
لە یاری دووەم تیپی لە دایكبووی ساڵی (2006) هەردوو ئەكادیمیای هەولێر و موسڵ بە ئەنجامی (1-1) یەكسانبوون.
جێگەی باسە ئەكادیمیای یانەی هەولێر لە مەشقەكانی بەردەوامە لە ماوەی سێ ساڵدا و چەندین یاریزانی بۆ تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان پێگەیاندووە و هەفتانە سێ یەكەی مەشقی لە رۆژانی (شەممە و دووشەممە و چوارشەممە) ئەنجام دەدات.
تۆپی پێی
تازەپێگەیشتووانی هەولێر سێ یاری دۆستانەی ئەنجامدا
بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ خولی نایابی کوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان، یانەی ھەولێر سێ یاری دۆستانەی ئەنجامدا، کە ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوو.
تازەپێگەیشتووان ھەولێر - تازەپێگەیشتووانی ئارارات ١-٢ ( ئیبراھیم ئەزوەر) تاکە گۆڵی ھەولێری تۆمارکرد.
تازەپێگەیشتووانی ھەولێر - لاوانی نیشتمان ٢-١ ( کارزان سابر، محەمەد جەرجیس) گۆڵەکانی تۆمارکرد.
تازەپێگەیشتووانی ھەولێر - لاوانی ھێرش ٦-٠ ( محەمەد جەرجیس(٣)گۆڵ، محەمەد ھاوار، کارزان سابیر(٢) گۆڵ) گۆڵەکانیان تۆمارکرد.
تۆپی پێی
هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێك مۆركرد
ئەمرۆ شەممە یانەی ھەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان ( ئەحمەد خالد عەبد) بۆ ماوەی یەک وەرز لە خولی پلە یەکی عێراق و خولی نایابی کوردستان مۆرکرد.
ئەحمەد خالد لە دایکبووی ساڵی ( ١٩٩٤) لە ریزی یانەکانی گازی باکوور و کارەبا و تەڵەبە یاری کردووە.
ئەم یاریزانە لە ھێڵی بەرگری باڵی چەپ و دواوە یاری دەکات.
 
Copyright ©  Erbil Sport Club. All Rights Reserved.
هەولێر - عێراق